ڕه‌وشى مرۆیى له عێراق گه‌یشتووه‌ته ئاستێكى مه‌ترسیدار
(موحسین سه‌عدوون) ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به KDP.infoی ڕاگه‌یاند، دۆخى مرۆیى عێراق زۆر له مه‌ترسیدایه، به جۆرێك ڕۆژ نییه له‌ناو شارى مووسڵ قه‌تڵوعامى خه‌ڵك نه‌كرێت؛ ئه‌وه‌تا هه‌زاران كه‌س له چه‌ند مانگى ڕابردوودا كوژراون و، خه‌ڵكێكى زۆریش تووشى نه‌خۆشىی ده‌روونى بوونه؛ پێشبینى كه‌مئه‌ندامبوونى ملیۆنان كه‌سیش ده‌كرێت. هه‌ڵبه‌ت ئێستایش ئه‌و مه‌ترسییه به‌رده‌وامى هه‌یه، به‌تایبه‌تى له چه‌ند ڕۆژى ڕابردوودا داعش قه‌تڵوعامى گه‌وره‌ى له مووسڵ به‌رپا كردووه، ئاخر له‌م ڕه‌وشه خراپه‌ى عێراقدا هاووڵاتیان به په‌له‌ى یه‌كه‌م زه‌ره‌رمه‌ندن، دواتر خودى عێراق كه ئێستا به كرده‌نی پارچه بووه".
زانیاریشی دا كه، چاره‌نووسى خه‌ڵكانێكى زۆر نادیاره، نازانرێت چی‌یان لێ دێت، داعش ڕه‌حم به كه‌س ناكات به‌تایبه‌تى ئێستا هه‌زاران ئێزدى له‌ژێر ده‌ستى داعشدان، نازانرێت به‌رانبه‌ر ده‌كرێت.
(سه‌عدوون) ئاماژه به دۆخی ناله‌باری عێراق وه‌بیری هێنایه‌وه كه، نزیكه‌ى 2 ملیۆن كه‌س له عێراق ئاواره‌ى كوردستان بوون كه به‌شێكى زۆریان له پارێزگاى مووسڵن، له هه‌مان كاتدا 20 هه‌زار كه‌س به‌هۆى شه‌ڕى ڕه‌مادییه‌وه ئاواره بوون و نزیكه‌ى 300 هه‌زاریش له ڕۆژئاواى كوردستانه‌وه هاتوونه‌ته هه‌رێمى كوردستان.
