داعش گرتووخانەیەکی تایبەت بەئافرەتان دەکاتەوە

داعش گرتووخانەیەکی تایبەت بەئافرەتان دەکاتەوە
ێکخراوی داعش گرتووخانەیەکی تایبەت بەژنانی بەندکراوی ژێردەسەڵاتی خۆی دەکاتەوە و سەرجەم پاسەوانانیشی ژن و بیانی دەبن.

(غەیاس سورچی) کارگێر و بەرپرسی ڕاگەیاندنی مەڵبەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەمووسڵ ڕاگەیاند: بەھۆی دەستگیرکردنی ئافرەتێکی یەکجار زۆر لەلایەن داعشەوە. ڕێژەی بەندکراوانی ئافرەت لە زیندانەکانی شاری مووسڵ زۆر زیادی کردووە،ئەمەش وایکردووە ئەو ریکخراوە توندرەوە بڕیاری کردنەوەی گرتووخانەیەکی تایبەت بە بەندکراوانی ئافرەت لەشارەکە بدات”.

غەیاس سورچی باسی لەوەشکرد،” بڕیار وایە گرتووخانەکە لە ناوەڕاستی شاری مووسڵ بکرێتەوە وسەرجەم پاسەوانانی ئەم گرتوخانەیەش لە چەکدارانی بیانی و ئافرەتی ڕەشپێست پێکدێن”.

بەگوێرەی زانیاریەکان، زۆربەی بەندکراوانی ئافرەت لە شاری مووسڵ، لەلایەن گرووپی چەکداریی (خەنسا)ی داعشەوە، بەتۆمەتی پابەندنەبوون بەو ڕێنماییانەی داعش بۆ ئافرەتانی شارەکەی دەکردووە، لەوانەش نەبەستنی نیقاب و ڕەتکردنەوەی ئەنجامدانی جیھادی نیکاح لەگەلیان، دەستگیر کراون.
























(باسنیوز)
Top