به‌منزیكانه پرۆسه‌ی رزگاركردنی موسڵ ده‌ستپێده‌كات
رۆژنامه‌ی القدس العربی، له زاری محه‌مه‌د ئیبراهیم، ئه‌ندامی هه‌ڵاتووی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا بڵاویكرده‌وه، وه‌ك یه‌كه‌م هه‌نگاو بۆ رزگاركردنی سه‌نته‌ر و سه‌رجه‌م شاری موسڵ، پرۆسه‌ی رزگاركردنی ئه‌و شاره له‌ده‌ست رێكخراوی تیرۆریستی داعش، له ناوچه‌كانی باشوور و ناوچه‌ی به‌نداوی موسڵ ده‌سپێده‌كات، ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌نگاوه‌ش سه‌ركه‌وتوو بوو، ئه‌وا پرۆسه سه‌ربازییه‌كه به‌رفراوانتر ده‌كرێت.
ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا ئاشكراشیكرد كه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و سوپای عیراق به‌شداری له پرۆسه‌ی رزگاركردنی موسڵ ده‌كه‌ن و پێشبینیشی كرد به‌هۆی به‌رزیی پله‌كانی گه‌رماوه، چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش نه‌توانن جموجوڵی زۆر بكه‌ن.
محه‌مه‌د ئیبراهیم راشیگه‌یاند كه هێزێكی سوننه‌ی چوار هه‌زار كه‌سی ئاماده‌ن به‌شداری له پرۆسه‌ی رزگاركردنی موسڵ بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وان چاوه‌ڕوانی ئه‌وه پڕچه‌ك بكرێن و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازییان بۆ دابین بكرێت، داواشیكرد په‌له بكرێت له پڕچه‌ككردنی ئه‌و هێزانه كه ئێستا له نزیك هه‌ولێر مه‌شق و راهێنانیان پێده‌كرێت.
هه‌ینی رابردوو، خالد عوبێدی وه‌زیری به‌رگریی عیراق و بابه‌كر زێباری سوپاسالاری عیراق گه‌یشتنه هه‌رێمی كوردستان و له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی، فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی كوردستان كۆبوونه‌وه و ورده‌كاریی پرۆسه‌ی رزگاركردنی موسڵیان تاوتوێ كرد.
له 10ی حوزه‌یرانی 2014، رێكخراوی تیرۆریستی داعش ده‌ستی به‌سه‌ر شاری موسڵدا گرت و له‌وكاته‌ش به‌داوه، ئه‌و رێكخراوه په‌لی بۆ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه و به‌تایبه‌ت ناوچه‌كانی خۆرئاوای عیراق كێشاوه.
خه‌ندان
