وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا: (حزبوڵڵای عیراق) و (عصائب اهل الحق) مه‌ترسیدارترین گروپن
سایتی رادیۆ سه‌وا بڵاویكرده‌وه كه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا داوای له هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی كردووه له‌كاتی زۆر پێویستدا نه‌بێت، سه‌ردانی عیراق نه‌كه‌ن، چونكه ره‌وشی ئه‌منی هێشتا زۆر خراپه و هاتوچۆكردن بۆ عیراق مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان دروست ده‌كات.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا روونیكردووه‌ته‌وه كه به‌هیچ جۆرێك هانی هاوڵاتیان ناده‌ن بچنه عیراق، چونكه ژیانیان پارێزراو نییه به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن گروپه‌كانی (حزبوڵڵای عیراق) و (عصائب اهل الحق) كه وه‌زاره‌ت به مه‌ترسیدارترین گروپی له‌قه‌ڵه‌مداون بۆ سه‌ر ژیانی هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی.
ئه‌م هۆشداریدانه‌ی ئه‌مریكا له مانگی نیسانی رابردوو ده‌رچووه و نوێكردنه‌وه‌شی دوای چه‌ند رۆژێك دێت له بڵاوكردنه‌وه‌ی راپۆرتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته كه سه‌باره‌ت به دۆخی تیرۆر و توندوتیژی له ساڵی 2014 ئاماده و بڵاویكرده‌وه.
خه‌ندان
