ئه‌شواق جاف: خه‌ریكه تۆڕی گه‌نده‌ڵكارانی عێراق فراوان ده‌بێت
ده‌زگای ده‌ستپاكی عێراقیش ئاشكرای كرد له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ، 14 وه‌زیر و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی، له‌به‌ر گه‌نده‌ڵی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچووه، (1923) دۆسیه‌ی دیكه‌ی گه‌نده‌ڵییش ڕه‌وانه‌ی دادگا كراوه بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاریان لێ بدرێت، له‌وباره‌یه‌وه (ئه‌شواق جاف) ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند: به‌پێی ئه‌و زانیاریه‌ی هه‌مانه ژماره‌ی ئه‌و به‌رپرسانه‌ی له گه‌نده‌ڵی گه‌وره تێوه گلاون فراوان ده‌بێت و ڕێژه‌كه‌یان له هه‌ڵكشانه، كه به‌شێكیان فه‌رمانی ده‌سگیركردنیان بۆ ده‌رچووه.
راشیگه‌یاند: "ده‌بێت بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی جێبه‌جێ بكرێت، با كه‌سی دیكه گه‌نده‌ڵی نه‌كات، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا گه‌نده‌ڵی جۆری زۆره و، هه‌رهه‌مووی ده‌بێ بدرێته دادگا.
