ئێران تا ئێستا 180 فرۆكەوانی عێراقی لەسێدارە داوە

ئێران تا ئێستا 180 فرۆكەوانی عێراقی لەسێدارە داوە
بەپێی بەڵگەنامەیەكی نهێنی كە له‌ماڵپەری ویكیلیكسدا بڵاوكراوە هاتووە؛ ئێران هەڵمەتێكی رێكخراو دژ بە فڕۆكەوانە عێراقییەكان كە بەشدارییان لە شەڕی 8ساڵەی دژ بە ئێران كردووە؛ دەستپێكردووە و توانیویەتی 182 فرۆكەوانی عێراق بكوژێت.

ماڵپەرەكە بڵاویشیكردەوە: ” بەشێك لە فڕۆكەوانە عێراقییەكان ئەوانەی كە بەشداریی لە شەڕی دژ بە ئێرانیان كردووە؛ لە لیستی لە سێدارەدان ماون كە تا ئێستە نەتوانراوە بدۆزرێنەوە”.

بە پێی ماڵپەرەكە؛ ئەو هەڵمەتەی ئێران وای كرد كە 800 فڕۆكەوانی عێراقی وڵاتەكەیان بەجێ بهێڵن. ئەویش بە پێی ئەو ئامارانەی كە وەزارەتی بەرگری عێراق ئاماده‌یان ده‌كات.




























باسنیوز
Top