سه‌در: سیاسه‌ته گه‌وجه‌كانی مالیكی عیراقیان گه‌یانده ئه‌مڕۆ
ئه‌و لێدوانه‌ی سه‌در له وه‌ڵامی پرسیارێكدا بوو كه سه‌باره‌ت به ره‌وشی ئێستا و كه‌وتنی شاری موسڵ له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیری پێشوو و كه‌وتنی شاری رومادی له‌سه‌رده‌می حكومه‌تی ئێستادا، ئاراسته‌ی كرا.
رابه‌ری ره‌وتی سه‌در له وه‌ڵامدا، به‌رپرسیارێتی ته‌واوی خراپوونی ره‌وشی ئه‌منی و داگیركردنی شاره‌كانی عیراقی له‌لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستی داعشه‌وه، خسته‌ئه‌ستۆی حكومه‌تی پێشوو كه له‌لایه‌ن نوری مالیكی جێگری ئێستای سه‌رۆك كۆماره‌وه، سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرا.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا موقته‌دا سه‌در وتی: "مالیكی كه‌وتووه‌ته نێوان به‌رداشی ده‌سه‌ڵاتی خه‌یاڵ و خه‌یاڵی ده‌سه‌ڵاته‌وه و ده‌یه‌وێت له‌ڕێی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه، كورسی ده‌سه‌ڵات دهستهبهربكاتهوه.
xendan
