هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق 500 كه‌سیان له رۆژئاوای به‌غدا ده‌ستگیركرد
سه‌رچاوه‌یه‌ك له دانیشتوانی ناوچه‌ی زێدان كه ناوی خۆی ئاشكرا نه‌كرد به ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند،له ئێواره‌ی دوێنێوه هێزه‌كانی سوپا و سوات، ناوچه‌كه‌یان گه‌مارۆ داوه و رێگه‌ی ده‌رچوونیان له دانیشتوان گرتووه و به‌بێ هیچ هۆكارێك ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنی هه‌ڕه‌مه‌كی كردووه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا تا ئێستا 500 كه‌س ده‌ستگیركراون، كه هێزه‌كانی سوپا بۆ شوێنێكی نادیار راپێچی كردوون. هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له ناوچه‌ی زێدان ئاشكراكرد، هه‌ڵمه‌ته‌كه رێوشێونێكی رۆتینیه و بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچه‌كانی پشتێنه‌ی به‌غدا ئه‌نجامده‌درێت و ئه‌وانه‌شی له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا ده‌ستگیركراون له چه‌ند سه‌عاتێكی دیكه ئازاد ده‌كرێن.
