ژماره‌یه‌ك ناوی تێوه‌گڵاوان له كه‌وتنی موسڵ ئاشكرا بوون
رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت له‌و سه‌رچاوه‌یه گواستیه‌وه كه لێژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له كه‌وتنی شاری موسڵ چه‌ندین به‌ڵگه‌ی ته‌واوی به ده‌ست گه‌یشتووه كه ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی سه‌ربازی و سیاسی دانیان به‌وه ناوه كه ده‌ستیان هه‌بووه له كه‌وتنی ئه‌م شاره و له‌منزیكانه دوای ته‌واو كردنی راپۆرته‌كه‌یان راده‌ستی دادگای ده‌كه‌ن .
له نێوان ئه‌م ناوانه‌دا فه‌ریقی یه‌كه‌می روكن فاروق ئه‌عره‌جی به‌رێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان و ئه‌سیل نوجه‌یفی پارێزگاری موسڵ و جێگرهگهی حه‌سه‌ن عه‌لاف و فه‌ریقی یه‌كه‌می روكن عه‌لی غێدان فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ووشكانی و فه‌ریقی روكن مه‌هدی غه‌راوی فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنی نهینهواو یارده‌ده‌ری فه‌رمانده‌ی پۆلیسی ئیتیحادی ، تیپی سێ ، و عه‌میدی روكن عه‌بدولموحسین فهلحی فه‌رمانده‌ی تیپی دوو . ژماره‌یه‌ك ناوی دیكه‌ش هه‌ن كه به‌و مه‌سه‌له‌وه تێوه گڵاون له داهاتوودا ئاشكرا ده‌كرێن.
