UN: ژماره‌ی په‌نابه‌ران تا كۆتایی ساڵی 2014 گه‌یشتۆته‌ 59 ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌س

UN: ژماره‌ی په‌نابه‌ران تا كۆتایی ساڵی 2014 گه‌یشتۆته‌ 59 ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌س
ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ته‌واوی وڵاتانی جیهان یادی رۆژی جیهانی په‌نابه‌ران ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ له‌مساڵه‌دا قه‌یرانه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان رووی له‌ زیادی كردووه‌ به‌ تایبه‌تی له‌ وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌مه‌ش قه‌یرانی په‌نابه‌ران زیادی كردووه‌ له‌ گه‌ڵ زیادبوونی ژماره‌یان.

كۆمسیاری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌ران سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان هۆشداریدا به‌وه‌ی ئاواره‌بوونی مرۆڤ به‌ هۆی جه‌نگ و ناكۆكییه‌كان له‌مساڵه‌دا به‌رزترین پله‌ی تۆماركردووه‌ .

ژماره‌ی ئاواره‌كان تا كۆتایی ساڵی دووهه‌زارو چوارده‌ گه‌یشتۆته‌ په‌نجاو نۆ ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار كه‌س . دیارده‌ی ئاواره‌بوون له‌ سه‌ره‌تای ساڵی دووهه‌زارو یازده‌ خێراییه‌ك به‌خۆوه‌ ده‌بینێت به‌ تایبه‌تی دوای جه‌نگی سوریا .

له‌ سه‌ر ئاستی جیهان له‌ نێوان هه‌ر سه‌دو بیست و دوو كه‌س یه‌كێك یان په‌نابه‌ره‌ یان له‌ ناو وڵاته‌كه‌ی خۆی ئاواره‌یه‌ ، له‌ ساڵی دووهه‌زارو چوارده‌ ته‌نها سه‌دو بیست و شه‌ش هه‌زارو هه‌شت سه‌د كه‌س بۆ وڵاته‌كانی خۆیان گه‌راونه‌ته‌وه‌ .
Top