حەشدی شەعبی رێگە لەگەرانەوەی ئاوارەکانی سەعدیە دەگرێت

حەشدی شەعبی رێگە لەگەرانەوەی ئاوارەکانی سەعدیە دەگرێت
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە سەعدیە گوتی: بڕیاربوو ئەمڕۆ نزیکەی ٢٥٠خێزان بگەرێنەوە بۆ سەعدیە، بەڵام لەلایەن حەشدی شەعبیە وە رێگەیان پێ گیرا.


ئەوسەرچاوەیە رایگەیاند: بەیانی ئەمڕۆ ٢٣٥خێزانی ئاوارەی سەعدیە بەرنامەیان بۆ دانرابوو بگەرێنەوە، بەڵام لەلایەن حەشدی شەعبی رێگەیان لێکرا ونەگەرانەوە بۆ سەر ماڵ وحاڵی خۆیان.

سەرچاوەکە ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، دوای بێ ھێوابوونی ئەو ئاوارانە بۆ گەرانەوەیان بۆ سەر ماڵەکانیان گەرانەوە بۆ قەزای خانەقین.
Top