ویکیلیکس.. هۆکاری لایەنەکان لە گۆڕینی مالیکی” ئاشکرا دەکات

ویکیلیکس.. هۆکاری لایەنەکان لە گۆڕینی مالیکی” ئاشکرا دەکات
ماڵپەڕی ویکیلیکس، بە بڵاوکردنەوەی کۆمەڵێک زانیاری لەبارەی سعودییەوە، ئاماژە بە هۆکاری دەسەڵاتە زۆرەکەی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق و هەوڵنەدانی بەشێک لەلایەنە عێراقییەکان بۆ گۆڕینی، دەکات.


لە بەڵگەنامەیەکدا، کە سەرۆکایەتی هەواڵگریی سعودیە، کە لە رێکەوتی 3ـی حوزەیرانی 2012 بۆ شای سعودیە و بەرپرسانی باڵای وڵاتەکەی ناردووە، لە باسی گۆڕینی نووری مالیکی، سەرۆک وەزیرانی ئەوکاتی عێراق، پێیوابووە رکابەرەکانی مالیکی، کەوتوونەتە نێو هەڵەوە و ناتوانن داوای گۆڕینی بکەن، چونکە مالیکی لاوازیی و هەڵەکانی بەرامبەرەکانی بەکارهێناوە، وەک ئاماژەیەک بۆ ئەوەی، مالیکی ئەو هەڵانەی رکابەرەکانی بە دۆکیومێنت کردووە و بەهۆیانەوە هەڕەشەیان لێدەکات.


لە هەمان نامەدا ئاماژە بەوەشکراوە، کە پەیوەندییەکانی بەرێز(مەسعود بارزانی)، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و نووری مالیکی، سەرۆک وەزیرانی عێراق زۆر ئاڵۆزن.

لە نامەیەکی دیکەی دەزگای هەواڵگریی سعودیە دا هاتووە، کە لیستی عێراقییە پێیوابووە بارزانی رکابەرێکی بەهێزی نووری مالیکییە و دەتوانرێت پشتی پێ ببەسترێت، بەرامبەر کەمێک دەستبەرداربوون لە داواکانیان لە کەرکووک، دیالە و موسڵ ، کە ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی، بەشێک لە ئەندامانی لیستەکە پێیانوابێ لیستەکە چووەتە باوەشی کوردەکان و بەهۆیەوە لە لیستەکە دەربچن.


رۆژی هەینی 19ـی حوزەیرانی 2015، ماڵپەڕی ویکیلیکس، بڕیاری بڵاوکردنەوەی نزیکەی 500 هەزار دۆکیومێنت و نامەی نهێنیی دەزگای هەواڵگریی سعودیەی دا و لە یەکەم قۆناغیشدا، نزیکەی 70 هەزار بەڵگە و نامەی بڵاوکردەوە.




















باسنیوز
Top