عەللاوی: هەمانگیمان لەگەڵ هاوپەیمانان نییە

عەللاوی: هەمانگیمان لەگەڵ هاوپەیمانان نییە
ئەیاد عەللاوی رایگەیاندووە، کە هێزە چەکدارییەکانی پێویستییەکانی سەرکەوتنیان بەسەر داعشدا نییە و ”هەماهەنگیمان لەگەڵ هاپەیمانان لە ئاستی پێویست نییە“.

ئەیاد عەللاوی، جێگری سەرۆک کۆماری عێراق رایگەیاندووە، کە هەست بە بوونی پێویستییەکانی سەرکەوتنی سەربازی و سیاسیی عێراقییەکان بەسەر چەکدارانی رێکخراوی داعش، ناکرێ.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی عەرەبییە، ئەیاد عەللاوی جەختی لە پێویستیی هەماهەنگیی هێزە چەکدارییە عێراقییەکان لەگەڵ فڕۆکەکانی هاوپەیمانان کردووەتەوە و پێیوایە کە شەڕەکە بەهۆی کەمیی چەک و نەبوونی هەماهەنگی لەگەڵ سەرکردایەتی هاوپەیمانان وەک پێویست سەرکەوتن بەدەستناهێنێت.
























باسنيوز
Top