2 كورد شهڕیان بۆی نەکرد، داعش کوشتنی
(سەعید مەموزینی) ئاگادار لە دۆخی مووسڵ، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش بەم دوایەدا هەڵمەتی دەستگیركردن و كوشتنی هاووڵاتیانی كوردی دانیشتووی شاری مووسڵی دەست پێ كردووە؛ ئەم سەرلەبەیانیی سەرلەبەیانی چوارشەممەیە لە گەڕەكی(باب تۆپ)ی ناوەڕاستی شاری مووسڵ دوو هاووڵاتی كوردیان بە ناوەكانی(ئەحمەد محەممەد فەلاح وعوبێد عەلی حوسێن) بە بەرچاوی خەڵكهوه گولـلەباران كرد".
پێوهست به هۆكارى گولـلهبارانكردنیشیان (مەموزینی) گوتى: "لەبەرئەوەی ئەو دووهاووڵاتییە كوردە ئامادە نەبوون چەك هەڵگرن و بچنە بەرەكانی جەنگەوە، داعش گولـلەبارانی كردوون."
لەلایەكی دیكەوە (مەموزینی) باسی لەوەش كرد، لە ناوچەی نەبی یوونسی شاری مووسڵ بەساڵداچوو(شاكر ئەحمەد ئەلغەننام) كە داعش بە نیاز بوو بە زۆری ژنەكەی بۆ ئەنجامدانی جیهاد نیكاح ببات، بەڵام ناوبراو تەقەی لە تیرۆریستانی داعش كرد و، بەو هۆیەوە رێكخراوە تیرۆریستەكەی داعش دەستگیری كرد و، لە گەڕەكەكە گولـلەببارانی كرد.
گوتیشی، داعش لە شاری مووسڵ كوڕی پزیشكێكی دانیشتووی شارەكەیان كووشتووە، چونكە پزیشكەكە ئامادە نەبوو بڕی 4 دەفتەر بە داعش بدات.
