موقتەدا سەدر: نابێ حەشدی شەعبی دەست لەکاروباری سیاسی وەربدات
موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی سەدر هۆشدارییدا لەبارەی گەڕانەوەی سوپای ئەمریکا بۆ عێراق و گوتی:" هه‌ر كاتێك سوپای ئه‌مریكا بگه‌ڕێته‌وه بۆ خاکی عیراق ، ئه‌وا سوپای مه‌هدی سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌و ده‌كه‌وێته دژایه‌تیكردنی ئه‌مریكاییه‌كان"، له‌هه‌مانكاتیشدا ناڕه‌زایی و دژایه‌تیی خۆشی پیشاندا بۆ پڕچه‌ككردنی كورد‌و سوننه‌و شیعه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه.
سەرۆکی رەوتی سەدر هەروەها گوتیشی:" قوڵبوونه‌وه‌ی كێشه‌ی تاییفی لەنێوان سوننه‌و شیعه له‌عێراق، لە ئه‌ستۆی حكومه‌تی پێشووی عێراقە، بەتایبەت نووری مالیكی، کە خراپ وتووندڕهوانە مامەڵەی لەگەڵ پێکهاتەکانی دیکەی عێراق دەکرد".
موقتەدا سەدر ، لەبارەی حەشدی شه‌عبی دەڵێ " چه‌كدارانی حه‌شد له‌ژێر فه‌رمانی مه‌رجه‌عی شیعه‌دا کاردەکەن و دەجوڵێنەوە، بەڵام نابێ حه‌شدی شه‌عبی بە هیچ جۆرێک ده‌ست له‌كاروباری سیاسی عێراق وەربدات".
رووداو
