نوجێفی وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی لیژنه‌ی كه‌وتنی موسڵ ده‌داته‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌ك كه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرا بكرێت به رۆژنامه‌ی شه‌رقلئه‌وسه‌ت-ی راگه‌یاند: ئوسامه نوجێفی، جێگری سه‌رۆك كۆماری عیراق وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌ی ته‌واو كردووه كه لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له كه‌وتنی شاری موسڵ ئاراسته‌ی كردجووه و به‌نیازیشه پێش ئه‌و واده‌یه‌ی كه بۆی دانراوه، وه‌ڵامه‌كان بۆ لیژنه‌كه بنێرێته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئاشكراشیكردووه كه له‌كاتی داگیركردنی موسڵ له‌لایه‌ن رێكخراوی تیرۆرستیی داعشه‌وه، نوجێفی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بووه و هیچ پۆست و پله‌یه‌كی سه‌ربازی یان لایه‌نی جێبه‌جێكار نه‌بووه.
وتیشی، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه جێگری سه‌رۆك كۆماری عیراق هیچ پرسیارێك سه‌باره‌ت به كه‌وتنی موسڵ به هه‌ستیار وه‌رناگرێ و چه‌ندی پێ بكرێت وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه.
خه‌ندان
