بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكەوە26 چەكداری منداڵی داعش كوژران

بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكەوە26 چەكداری منداڵی داعش كوژران
لە ڕۆژهەڵاتی مووسڵ، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكەوە 26 چەكداری منداڵی داعش كوژران.

“سەعید مەموزینی” كارگێر و بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی14ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ ڕاگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ سێشەمە (16.6.2015)، لە سەربازگەی سەلامیە لە قەزای حەمدانیە (ڕۆژهەڵاتی مووسڵ) لە كاتی مەشقكردن و ڕاهێنان لە چۆنیەتیی بەكارهێنانی بۆمب، لەلایەن شارەزایانی بواری تەقەمەنی رێكخراوی توندڕەوی داعشەوە، چەكدارێكی منداڵی سەر بەو ڕێكخراوە توندڕەوە، بەهۆی هەڵە بەكارهێنانیەوە، بۆمبێك لە دەستی دەتەقێتەوە و بەو هۆیەوە 26 چەكداری منداڵی سەر بەو ڕیكخراوە توندڕەوە كوژران.

ئەوەشی ئاشكرا كرد، زۆربەی ئەو منداڵانە لە سەربازگەكان مەشق و راهێنانی سەربازی دەبینن کە داعش لە شوێنە جیاجیاكانی سنووری شاری مووسڵ رفاندوونی.





















باسنیوز








































باسنيوز
Top