كوتله‌ی ئه‌حرار: مالیكی هه‌وڵی شكست هێنان به حكوومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی ده‌دات
میدیاكانی عێراق له زاری “عه‌بدولعه‌زیز زاڵمی”، ئه‌ندامی كوتله‌ی ئه‌حراری سه‌ر به ڕه‌وتی سه‌در له په‌رله‌مانی عێراقه‌وه بڵاویان كرده‌وه، ئه‌و كه‌ره‌سته سیاسییانه‌ی كه به ده‌ست “نووری مالیكی”، جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراقه‌وه‌یه، كار بۆ دروست كردنی ئاسته‌نگ له به‌رده‌م كاره‌كانی حكوومه‌ته‌كه‌ی “حه‌یده‌ر عه‌بادی” ده‌كات و وای لێ ده‌كات، وه‌ك حكوومه‌تێكی لاواز نیشانی بدات. ناوبراو ئه‌وه‌شی دووپات كرده‌وه كه هه‌ندێك له ئه‌ندامانی كوتله‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا له په‌رله‌مانی عێراقیشدا، كار بۆ دروست كردنی ئاسته‌نگ له به‌رده‌م حكوومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی ده‌كه‌ن و كێشه دروست ده‌كه‌ن.
گوتیشی: “ئه‌وه‌ی ئێستا حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌كات، هه‌وڵی بونیادنانی وڵات نییه، به‌ڵام هه‌وڵی چاك كردنی ئه‌و شتانه‌یه كه حكوومه‌ته‌كه‌ی “نووری مالیكی” وێرانی كردبوو”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كوتله‌ی ئه‌حرار جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه له ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كردنی مالیكی، به هۆی سیاسه‌تی “فاشیل”ی ئیداره‌دانی وڵات، ڕێكخراوی توندڕه‌وی داعش ده‌ستی به سه‌ر 3 پارێزگای عێراقدا گرت.
