نوجەیفی داوای هەرێمی سووننە دەکات
ئەسیل نوجەیفی، پارێزگاری نەینەوا، کە ماوەیەک پێش ئێستا بە بڕیاری پەرلەمانی عێراق لەسەر کارەکەی لادرا و ئەو رەتیدەکاتەوە پابەندبێ بە بڕیارەکە، لە پەیجی فەرمیی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رایدەگەیەنێت، کە ”پرسی دروستکردنی هەرێمێک بۆ سووننە بووەتە رابردوو، ئێستا قسە لەسەر شێوە و ناسنامەی ئەو هەرێمە دەکەین“.
ئەسیل نوجەیفی ئاماژە بەوەشدەکات، کە ”قسە و باسەکانی دوای رزگارکردنی ناوچە سوننییەکان، بەشێکن لە پێویستییەکانی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەکە“.
نوجەیفی پێشیوایە، کە دروستکردنی هەرێم، بە مانای ”دابەشکردنی دەسەڵاتەکانە لە وڵاتێکی یەکگرتوو“.
باسنيوز
