داعش ١٢٥پارچە شوێنەواری دیکەی لەموسڵ دزی

داعش ١٢٥پارچە شوێنەواری دیکەی لەموسڵ دزی
سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاشكرایكرد، ئەمڕۆ تیرۆرستانی داعش ١٢٥پارچە شوێنەواری دیکەی موسڵیان دزی وبۆ شاری ره‌قه‌ی سوریایان گواستۆته‌وه‌، هه‌روه‌ها ھاوڵاتییانیان ناچار كردوه‌ خوێن به‌بریندارەکانیان بده‌ن.

بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لەموسڵ سەعید مەموزینی رایگەیاند: ئەمڕۆ تیرۆرستانی داعش ١٢٥پارچە شوێنەواری موسڵیان دزی و بەرەو پارێزگای ره‌قه‌ی سوریایان گواستۆته‌وه‌ کە ژمارەیەکیان دەست نووسی سەردەمی عوسمانی و ئاشوریەکانە و پێنج کیلۆ زێریشیان تێدایه‌.

مەموزینی وتیشی، ھەر ئەمڕۆ تیرۆرستانی داعش بەزۆر خوێنیان له‌ ٢١٣ھاوڵاتی بۆ بریندارەکانیان وەرگرتووە، چونکە بریندارێکی زۆریان ھەیە.

بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لەموسڵ ھێمای بۆ ئەوەش کرد، ھەر ئەمڕۆ چوار ھاوڵاتی دیکە لەشاری موسڵ لەبرسان گیانیان لەدەستداوه‌.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو، لەدرێژەی گرتنی ھاوڵاتیان بەشێوەیەکی ھەرەمەکی، ئەمڕۆش ٤٠٢ھاوڵاتی دیکەیان دەستگیرکردووە.
Top