به‌هۆی 4 ته‌قینه‌وه له بێجی 33 كه‌س كوژران و برینداربوون
ئه‌فسه‌ر به پله‌ی نه‌قیب غه‌زوان جبووری ئاشكرایكرد، چوار ئۆتۆمبێلی مینڕێژكراو كه چه‌كدارانی خۆكوژی داعش لێیان ده‌خوری له نێو گوندی حه‌جاج له باشووری بیجی ته‌قینه‌وه. جبووری ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئۆتۆمبێله‌كانی مینرێژكراو له جۆری تۆیۆتا لاندكروزه‌ر بوون و هه‌مووشیان هێزه‌كانی سوپا و پۆلیس و حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه‌كه كرده‌ئامانج.
ئه‌فسه‌ره‌كه زیاتر روونیكرده‌وه، ئۆتۆمبێلی یه‌كه‌م به باڕه‌گای هێزه‌كانی سوپا و هه‌ردوو ئۆتۆمبێلی دووه‌م و سێیه‌م به باڕه‌گای حه‌شدی شه‌عبی و ئۆتۆمبێلی چواره‌میش به سه‌ربازگه‌ی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی له گوندی حه‌جاج ته‌قینه‌ته‌وه.
هاوكات ئه‌فسه‌ری ئاسایش له نه‌خۆشخانه‌ی گشتی سامه‌ڕا مولازم عومه‌ر عه‌بد عه‌باس رایگه‌یاند، له‌و چوار ته‌قینه‌وه‌یه‌دا یازده كه‌س له هێزه‌كانی سوپا و پۆلیس و حه‌شدی شه‌عبی كوژران و بیست و دووی دیكه‌ش برینداربوون.
