واشنتۆن: ئه‌مه‌ریكا بیر له دامه‌زراندنى بنكه‌ى سه‌ربازى دیكه له عێراق ناكاته‌وه
جین ساكى گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، تا ئێستا واشنتۆن به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بیرى له دامه‌زراندنى بنكه‌ى سه‌ربازى زیاتر له عێراق بكاته‌وه و ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، ئه‌و ده‌نگۆیانه كه باسى ئه‌و بابه‌ته ده‌كه‌ن ته‌نها بیروبۆچوونى خۆیانه.
ساكى گوتیشى: له داهاتوودا ته‌نها مه‌شق و راهێنان به چه‌كدارانى هۆزه‌كانى سوننه له دژى تیرۆرستانى داعش له به‌رنامه‌ى ئه‌مه‌ریكادایه، ئه‌ویش له رێگه‌ى ره‌وانه‌كردنى ئه‌و چوارسه‌دو په‌نجا سه‌ربازه كه ئیداره‌ى ئه‌مه‌ریكا بڕیارى ناردنیانى بۆ عێراق داوه.
پێشتر مارتن دێمبسى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئه‌ركانى هێزه هاوبه‌شه‌كانى ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، رۆڵى سه‌ربازى وڵاته‌كه‌ى له عێراق فراوانتر ده‌بێت ئه‌ویش له رێگه‌ى دامه‌زراندنى بنكه‌ى سه‌ربازى زیاتر له‌و وڵاته بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ى شه‌ڕى دژى تیرۆرستانى داعش.
