داعش لە مووسڵ 400 كەسی دەستگیر كرد
بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی 14ـی پارتیی دیموكراتی كوردستان (سەعید مەموزینی) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ شەممە تیرۆریستانی داعش لە چەند هەڵمەتێكی جیادا لە شوێنە جیاوازەكانی شاری مووسڵ، 513 كەسیان ناچار كردووە بەوەی خوێن بە تیرۆریستە بریندارەكانیان بدەن.
(مەموزینی) گوتیشی، ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش بە زۆر 113 كەسیان ناچار كردووە خوێن بە تیرۆریستە برنیدارەكانیان بدەن، بەڵام 400 كەس كە ئامادە نەبوون خوێن بدەن، بۆیە داعش دەستگیری كردن.
