80 راوێژکاری سەربازی ئەمریکا گەیشتنە ئەنبار

 80 راوێژکاری سەربازی ئەمریکا گەیشتنە ئەنبار
سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی پارێزگای ئەنبار رایگەیاند ''بەرەبەیانی ئەمڕۆ 80 راوێژکاری سەربازی ئەمریکا گەیشتنە بنکەی سەربازی حەبانییە لە رۆژهەڵاتی رومادی و لەلایەن بەرپرسە مەیدانییەکانەوە پێشوازیان لێکرا''.

پێشتر کۆشکی سپی ئەمریکا رایگەیاند، کە لەسەر فەرمانی باراک ئۆباما 450 راوێژکاری سەربازی بۆ هاوکاریکردنی سوپای عێراق لە شەڕی داعش رەوانەی عێراق دەکرێت و ئەرکیان تەنیا راهێنان و مەشقە بە سەربازە عێراقییەکان و چەکدارانی حەشدی شەعبی و بە هیچ شێوەیەک ئەو سەربازانە بەشداری هیچ جۆرە شەڕێک ناکەن.

سەرەڕای ئەوانەش ئۆباما بڕیاریدا کە هۆزە سوننییەکان و پێشمەرگە پڕچەک بکرێن.







رووداو
Top