داعش هێرشدەکاتە سەر هێڵی بەرگری هێزە عێراقییەکان لە رۆژئاوای بەغدا
عەبدولئەمیر شەمری، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار رایگەیاند '' سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 13 حوزەیران، چەکدارانی داعش هێرشیان کردووەتە سەر هێڵەکانی بەرگریی سوپای عێراق لە قەزای گەڕمە لە رۆژئاوای بەغدا، هێرشەکە لە رێگەی چوار زرێپۆشی بۆمبڕێژکراو کە بلدۆزەرێکی زرێپۆشکراو لە پێشیانەوە بووە ئەنجامدراوە و سەرجەم ئۆتۆمبێلەکانیش خۆکوژ لێی دەخوڕین و ئامانجیان شکاندنی هێڵی بەرگریی هێزە عێراقییەکان بوو لە قەزای گەرمە''.
عەبدولئەمیر شەمری گوتیشی ''ئەو هێرشانە بە مووشەکی AT4 ئەمریکی پووچەڵکراوانەتەوە، سەرجەم هێرشبەرەکانیش کوژراون و هێزە ئەمنییەکان بە چەکی قەناس هەوڵەکانی داعش بۆ هەڵگرتنەوەی تەرمی چەکدارەکانیان شکست پێدەهێنن''.
روودا
