دانیشتوانی موسڵ له دژی داعش خۆپیشاندانیان كرد
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان له شاری موسڵه‌وه، له ماوه‌ی 48 كاتژمێری رابردوودا، رێكخراوی تیرۆریستی داعش زیاتر له 300 چه‌كداری به‌هۆی هێرشه ئاسمانییه‌كانه‌وه كوژراوه و زۆرێك له مۆڵگه و عه‌مباره‌كانی هه‌ڵگرتنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كانیشی خاپوركراون.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به كوژرانی تیرۆریست جه‌لال فه‌زه‌ع، موفتی قه‌زای شه‌رقاتی داعش كرد له باكووری تكریت.
له‌و باره‌یه‌وه خه‌لیل ماشت ئه‌ندامی بزوتنه‌وه‌ی رۆڵه‌كانی شه‌رقات به تۆڕی هه‌واڵی عیراقی رایگه‌یاند، هێزێكی سه‌ر به بزووتنه‌وه‌كه‌یان، جه‌لال فه‌زه‌ع موفتی داعشی له شه‌رقات كوشت كه پێشتر ئه‌فسه‌ری پاسه‌وانی تایبه‌تی سه‌دام بووه.
خه‌ندان
