موقتەدا ئەلسەدر: عێراق دۆخێكی زۆر خراپتر چاوه‌ڕێی ده‌كات
سه‌در له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی (البوابه)ی میسری وتی: "ئه‌دای حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی باشه، به‌ڵام میراتگری هه‌ڵه‌كانی حكومه‌تی پێشووه كه وڵاتیان گه‌یانده ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا".
سه‌باره‌ت به ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان و به‌رفراوانبوونی هه‌ژمونی هه‌رێم له دوای به‌رپه‌رچدانه‌وه داعش، رابه‌ری ره‌وتی سه‌در وتی: "ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌كی به‌رگرییه و خوازیارین وه‌ها بێت".
له‌باره‌ی بوونی حزبی به‌عسیش له عیراق، موقته‌دا سه‌در هۆكاریی ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و حزبه‌ی بۆ هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی حكومه‌ته‌كه‌ی مالیكی و زیادبوونی هه‌ژموونی رێكخراوی تیرۆریستی داعش گه‌ڕانده‌وه، ئه‌وه‌شی ره‌تكرده‌وه چه‌كداری سه‌ر به ره‌وته‌كه‌ی ره‌وانه‌ی سوریا كردبێت بۆ شه‌ڕكردن له‌و وڵاته.
سه‌باره‌ت به بارودۆخۆی ئێستای عیراقیش، سه‌ركرده‌ی ره‌وتی سه‌در وتی: "عیراق له خراپترین دۆخدا نییه، بگره دۆخێكی زۆر خراپتر چاوه‌ڕێی ده‌كات".
خه‌ندان
