وه‌زیرى به‌رگریى عێراق و فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌یى ناوه‌ندى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا كۆبوونه‌وه‌

وه‌زیرى به‌رگریى عێراق و فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌یى ناوه‌ندى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا كۆبوونه‌وه‌
وه‌زیرى به‌رگرى عێراق و فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌یى ناوه‌ندى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌غداى پایته‌ختى عێراق كۆبوونه‌وه‌. به‌ پێى ئاژانسى هه‌واڵى رۆیته‌رز؛ خالید عوبه‌یدى و لوید ئۆستۆن له‌باره‌ى خۆئاماده‌كردنى هێزه‌كانى سه‌ربازى عێراقى و داڕشتنى چه‌ند پلانێك بۆ رزگار كردنى شاره‌كانى رۆمادى و موسڵ له‌ ده‌ست داعش به‌یه‌كه‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌.

شایه‌نى باسه‌ كاتژمێرێك به‌رله‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌؛ كۆشكى سپى له‌ به‌یاننامه‌یه‌ك دا؛ بڵاوى كرده‌وه‌ كه‌ باراك ئۆباما سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا به‌نیازه‌ چوارسه‌د و په‌نجا راوێژكارى سه‌ربازى ره‌وانه‌ى عێراق بكات .

هه‌روه‌ها له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه‌ كه‌ پێویسته‌ چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى پێویست ره‌وانه‌ى هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ بكرێن كه‌ له‌ دژى داعش ده‌جه‌نگن به‌ تایبه‌ت هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان.
Top