ئۆباما: ستراتیژێكی ته‌واومان نییه به‌رامبه‌ر به عێراق
له میانی به‌شداریكردنی له‌كۆبوونه‌وه‌ی باڵای 7 وڵاته پیشه‌سازییه‌كه‌ی جیهان ( جی 7 ) و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی- سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، باراك ئۆبامای سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: واشنتۆن، ستراتیژێكی ته‌واوی نییه له‌به‌رامبه‌ر مهشقو ڕاهێنانی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق‌و گرتنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی به‌ده‌ست داعشه‌وه‌ن.
جه‌ختیشی كرده‌وه له‌وه‌ی، پێویسته عێراق پابه‌ند بێت به‌چۆنێتیی سهربازگریو مهشقو ڕاهێنانیان.
له‌درێژه‌ی كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند: ده‌یانه‌وێت عێراق خاوه‌نی هێزێكی ئه‌منی مه‌شقپێكراو بێت‌و واشنتۆنیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، سه‌رقاڵی تاوتوێكردنی پلانێكه.
له‌ئه‌یلولی ساڵی پاریشدا، دوای ئه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش له سوریا ڕۆژنامه‌نووسێكی ئه‌مریكاییان سه‌ربڕی، ئۆباما ڕایگه‌یاند: وڵاته‌كه‌ی ستراتیژێكی ئه‌وتۆی نییه بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی داعش، ئه‌و لێدوانه‌ش سه‌رۆكی ئه‌مریكای رووبه‌ڕووی ڕه‌خنه‌ی توند كرده‌وه.
knn
