قه‌زای بێجی ئازادكرا و 70 چه‌كداری تیرۆریستی داعش كوژران

قه‌زای بێجی ئازادكرا و 70 چه‌كداری تیرۆریستی داعش كوژران
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پۆلیسی ئیتیحادی رایگه‌یاند كه‌ پرۆسه‌ی ئازادكردنی قه‌زای بێجی كوژرانی حه‌فتا چه‌كداری تیرۆریستی داعشی لێكه‌وته‌وه‌ .

سه‌رچاوه‌كه‌ روونیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ پرۆسه‌ی قه‌زای بێجی به‌ ته‌واوی كۆتایی پێهات و له‌ ژێر ده‌سه‌لاتی تیرۆریستان ئازاد كرا جگه‌ له‌ كوژرانی حه‌فتا چه‌كداری داعش ، ژماره‌یه‌ك له‌ تیرۆریستان بریندار بوون و به‌ ده‌یه‌ها تیرۆریستیش رایانكرد .

سه‌رچاوه‌كه‌ روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ئاڵای عێراقیان له‌ سه‌ر باڵه‌خانه‌ی نه‌خۆشخانه‌و ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی و قایمقایمیه‌تی ئه‌م قه‌زایه‌ به‌رزكرده‌وه‌ .
Top