سیستانی: پێدانى كچ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى خوێندارى، دژى شه‌رعه و ڕێگه‌پێدراو نیه
ئه‌حمه‌د سافى نوێنه‌رى مه‌رجه‌عیه‌تى شێعه له چوارچێوه‌ى پێشكه‌شكردنى گووتارى نوێژى هه‌ینى له شارى كه‌ربه‌لا ڕایگه‌یاند كارى ئه‌م دوو هۆزه دژى شه‌رعه و ڕێگه پێدراو نیه و سه‌ركۆنه‌كراویشه .
داواشى كرد له‌م جۆره هه‌ڵسوكه‌وتانه دوور بكه‌ونه‌وه و ناكرێت ئافره‌ت زۆرى لێ بكرێت به مه‌به‌ستى به شوودانى . دووپاتیشى كردۆته‌وه كه بۆ باوك نیه دژى به‌رژه‌وه‌ندى كچه‌ى كارێك بكات و داواشى كردووه و له‌م جۆره كارانه خۆیان به دوور بگرن و له خوا بترسن.
