عه‌بادی: كاریگه‌ریی هاوپه‌یمانان له‌ شه‌ڕی دژی داعش هه‌ستی پێناكرێت

عه‌بادی: كاریگه‌ریی هاوپه‌یمانان له‌ شه‌ڕی دژی داعش هه‌ستی پێناكرێت
حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ میانى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ پاریس و له‌په‌راوێزى به‌ستنى كۆبوونه‌وه‌ى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژ به‌ چه‌كدارانى تیرۆرستى داعش له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئه‌و پشتیوانیه‌ سه‌ربازییانه‌ كه‌ هاوپه‌یمانان له‌شه‌ڕی دژی تیرۆرستانى داعش پێشكه‌شى عێراقى ده‌كه‌ن وه‌ك پێویست نییه‌ و هه‌ستیشى پێناكرێت گوتیشى: پێشڕه‌وی تیرۆرستانى داعش مایه‌ی ئه‌وه‌یه‌ هه‌وڵه‌كانی وڵاتانی هاوپه‌یمانیان سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه‌.

عه‌بادی ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، ته‌نها پشتیوانى ئاسمانى هاوپه‌یمانان له‌ دژى تیرۆرستانى داعش به‌س نییه‌، ده‌بێت وڵاتانى هاوپه‌یمانان پشتیوانى زیاتر له‌ بوارى سه‌ربازى پێشكه‌ش به‌ عێراق بكه‌ن تا بتوانرێت به‌ هه‌موو رێكخراوى تیرۆرستى داعش له‌ناو به‌رین.

ئه‌مڕۆ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ى 20 وڵاتى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى به‌شدار له‌ كۆبوونه‌وه‌ى هاوپه‌یمانی دژی به‌ رێكخراوى تیرۆرستى داعش ده‌كه‌ن كه‌ له‌ شارى پاریس به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
Top