به‌ڕێوه‌به‌ری CIA: ههشهڕهی داعش خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش تێده‌په‌ڕێنێت
جۆن برینان، به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: جه‌نگی رێكخراوه توندڕه‌وه تیرۆرستییه‌كان له ناوچه‌كه‌دا، پێویستی به چڕكردنه‌وه‌ی گوشاری سه‌ربازییه، به‌تایبه‌ت رێكخراوه‌كانی وه‌ك داعش له عیراق و سوریا.
جۆن برینان كه له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنی CBS روونیكرده‌وه: ده‌كرێت چاره‌سه‌ری سیاسی قه‌یرانی ئه‌و وڵاتانه چاره‌سه‌ر بكات.
به‌وته‌ی برینان، جه‌نگی دژبه رێكخراوی تیرۆرستیی داعش درێژخایه‌ن ده‌بێت، به‌دووریشی زانی به‌منزیكانه چاره‌سه‌ر بۆ قه‌یرانه‌كه بدۆزرێته‌وه، به‌ڵام جه‌ختیكرده‌وه كه له‌كۆتاییدا داعش هه‌ر شكست ده‌هێنێت.
خەندان
