15 فەرماندە و هێزی سوپای پاسداران لە روومادی کوژران
لەو بارەیەوە تۆڕی میدیایی “بی بی سی” بڵاوی کردووتەوە کە هێزەکانی سەر بە دەوڵەتی ئیسلامی داعش سێ ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراویان بە بنکەیەکی پۆلیس لە ناوچەی “سەرسار”دا تەقاندووتەوە و بەو هۆیەوە 15 ئەندامی سوپای پاسداران کوژراون.
سەرچاوەکانی هەواڵ باسیان لەوەش کردووە کە لەو کردەوە خۆکوژییەدا 45 کەس لە هێزەکانی پۆلیسی عێراقیش کوژراون.
سەرچاوەکە باسی لەوەش کردووە سوپای پاسدارانی حکوومەتی ئێران پێشتر چەندین مووشەکی دژە تانکی رەوانەی ئەو بنکەیەی پۆلیس کە تەقێندراوەتەوە کردبوو.
بی بی سی ئەوەشی خستووەتەڕوو کە ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە بۆمبڕێژ کراون تایبەت بە سوپای عێراق بوون و لەلایەن داعشەوە دەستیان بەسەردا گیرابوو.
ئەمە لە حاڵێک دایە کە چەند ڕۆژلەمەوبەر سەرۆک وەزیرانی عێراق باسی لەوە کردبوو کە نزیک بە 2300 ئوتۆمبێلی هەمەری جەنگی کەوتوونەتە دەستی داعش.
باس
