یونسێف بانگه‌وازێكی به‌په‌له بڵاوده‌كاته‌وه: دۆخی عێراق لهداڕووخان نزیك بووه‌ته‌وه
یونسێف جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كهڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ی داهاتوو هه‌موو ڕێكخراوه فریاگوزارییه‌كان له‌عێراقدا بانگه‌وازێكی به‌په‌له بڵاوده‌كه‌نه‌وه.بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری تاكو پێداویستییه‌كانی 6 مانگی داهاتووی خه‌ڵكی لێقه‌وماوی عێراق دابین بكه‌ن”.
“فیلیپ هیفینك” نوێنه‌ر ئه‌و ڕێكخراوه له عێراقدا، له‌بڵاوكراوه‌یه‌كدا دۆخی عێراقی به كاره‌سات ناوبرد وگوتی: ” بارودۆخی مرۆیی له‌عێراقدا له‌كاره‌سات و داڕووخان نزیك بووه‌ته‌وه”.
جه‌ختیشی كرده‌وه له‌وه‌ی: ” ئێمه بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاره‌كانمان به‌رده‌وام بین پێویستمان به پاره‌ی زیاتره”.
به‌پێی ئاماری ئه‌و ڕێكخراوه‌ی سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، 8ملیۆن هاووڵاتی عێراق پێویستیان به‌هاوكاری به‌په‌له‌یه. به‌تایبه‌تی 3 ملیۆنیان كه‌له مانگی حوزه‌یرانی ساڵی 2014ه‌وه ئاواره‌بوون.
یونسێف باس له‌وه‌شده‌كات كه شه‌ڕو پێكدادانه‌كان بوونه‌ته هۆی دروستكردنی له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م گه‌یاندنی هاوكارییه‌كان، نه‌مانی پاره‌ش هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی تره له‌سه‌ر به‌رده‌وام بوونی هاوكارییه مرۆییه‌كان”.
پهخشنامهكهی یونسێف ئاشكرای كرد: ” ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ی داهاتوو له شاری برۆكسلی پایته‌ختی به‌لژیكاوه، هه‌موو ڕێكخراوه مرۆییه‌كان له‌عێراقدا بانگه‌وازێكی به‌په‌له بڵاو ئه‌كه‌نه‌وه، بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری بۆ دابین كردنی پێداویستییه‌كانی خه‌ڵكی لێقه‌وماوی عێراق له 6 مانگی داهاتوودا”.
پێشتر ڕێكخراوی یونسێفی سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان لهئامارێكیدا بڵاوی كردبووه‌وه: ” شه‌ڕو پێكدادان وئاڵۆزییهكان بوونه‌ته هۆی ئاواره‌بوونی 2.8 ملیۆن منداڵی عێراقی”.داوای له‌كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كردبوو هاوكارییان بكه‌ن.
باس‌نیوز
