فه‌رمانده‌یه‌كى سه‌ربازى: چه‌كى پێشكه‌وتوو له شه‌ڕى گرتنه‌وه‌ى موسڵ به‌كار ده‌هێنرێن
جبووری له په‌یامه ده‌نگییه‌كه‌دا ئه‌وه‌شى گووتوه: ئه‌و چه‌كه پێشكه‌وتووانه كه له وڵاتانی جیهان وه‌ك فڕۆكه‌ی جۆرى ئێف سى و پێنج ، ئێف بیست و دوو گه‌یشتوونه‌ته عێراق له شه‌ڕی گرتنه‌وه‌ی موسڵ به‌كار ده‌هێنرێن. له كۆتاییشدا فه‌رمانده‌كه ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، ئه‌وان له لاوازكردن و له‌ناوبردنی چه‌كدارانی داعش تا ئه‌و كاته‌ی موسڵ رزگار ده‌كرێته‌وه به‌رده‌وام ده‌بن. ئه‌مه بۆ چه‌ند جارێكه فه‌رمانده باڵاكانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نن كه ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی گرتنه‌وه‌ی موسڵ نزیكبووه‌ته‌وه بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به كات و ساته‌كه‌ی بكه‌ن.
