وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق: هێزه ئه‌منییه‌كان رێگه‌ی هه‌ڵاتن له داعش داده‌خه‌ن
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه كه وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه، ئاشكرای كردوون، هێزه‌كانی سوپا و حه‌شدی شه‌عبی له شه‌ڕه‌كانی میحوه‌ری شاری رومادی پێشڕه‌ویی ده‌كه‌ن و ئه‌و رێگه‌یانه‌شیان داخستووه، ئه‌گه‌ر چه‌كدارانی داعش نیازی هه‌ڵاتنیان له شاری رومادی هه‌بێت.
هاوكات هه‌ندێ له سه‌رچاوه‌ی رۆژنامه‌وانی عێراق بڵاویانكرده‌وه، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، هێزه‌كانی ئه‌منی و حه‌شدی شه‌عبی گه‌وره‌ترین پڕۆسه‌ی سه‌ربازییان بۆ سه‌ر شاری رومادی ده‌ستپێكردووه، كه ماوه‌ی 10 رۆژه چه‌كدارانی داعش كۆنترۆڵیان كردووه. لایه‌كی دیكه‌وه به‌پێی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق، له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین باكووری به‌غدا، به هۆی هێرشی ئاسمانی و بۆردومانی فڕۆكه‌كانی عێراق له ناوچه‌ی مكێشیفه باشووری تكریت، 14 چه‌كداری داعش كوژران و پێنج ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی ئه‌و چه‌كدارانه‌ش تێكشكێنراوه.
