20 چه‌كداری‌ رێكخراوی‌ تیرۆیستی‌ داعش له‌ ئه‌نبار كوژران

20 چه‌كداری‌ رێكخراوی‌ تیرۆیستی‌ داعش له‌  ئه‌نبار كوژران
وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌ عیراق رایگه‌یاند، 20 چه‌كداری‌ رێكخراوی‌ تیرۆیستی‌ داعش له‌ هێرشێكی‌ ئاسمانیدا له‌ خۆرئاوای‌ پارێزگای‌ ئه‌نبار كوژران و له‌نێو كوژراوه‌كانیشدا چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی‌ ئه‌و رێكخراوه‌یان تێدایه‌ كه‌ له‌ سوریاوه‌ هاتبوون.

عه‌مید ته‌حسین ئیبراهیم وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌ عیراق رایگه‌یاند، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی‌ سوپا، به‌ سه‌رپه‌رشتی‌ فه‌رمانده‌یی‌ هێزه‌ هاوبه‌شان، له‌ قه‌زای‌ قائیمی‌ خۆرئاوای‌ ئه‌نبار، پێگه‌كانی‌ رێكخراوی‌ تیرۆریستی‌ داعشیان بۆردومان كرد.

وتیشی‌: "له‌و هێرشه‌دا، 20 چه‌كداری‌ تیرۆریستی‌ داعش كوژران كه‌ چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی‌ دیاری‌ رێكخراوه‌كه‌یان تێدایه‌ و له‌ سوریاوه‌ هاتبوونه‌ عیراق".

سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ باڵا له‌نێو هێزه‌كانی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌، ده‌ستپێكردنی‌ گه‌وره‌ترین پرۆسه‌ی‌ سه‌ربازیی‌ له‌ رومادی‌ و له‌ به‌ری‌ حسێبه‌ی‌ خۆرهه‌ڵاته‌ه‌وه‌، راگه‌یاند.

















خەندان
Top