راوێژکاری سەرۆک وەزیران: داعش بە ٥٠٠ ئۆتۆمبێلی سەربازی رومادی کۆنترۆڵکردووە
راوێژکاری پێشووی سەرۆک وەزیرانی عێراق وشارەزای سەربازی عادل بەرواری رایگەیاند: ھێزەئەمنییەکانی عێراق لەرومادی نەکشاونەتەوە، بەڵکو داعش ئەوی کۆنترۆڵکردنی رومادی ٥٠٠ ئۆتۆمبێلی سەربازی لەموسڵ رەوانەکردووە بۆ ئەوشارە وھەر ئەو شەوە توانیان رومادی کۆنترۆڵ بکەن وشکست بەھێزە ئەمنیەکانی عێراق بھێنن و ئەوزانیاریە راست ودروستە ولەسەرچاوەی باوەرپێکراو بەدەست من گەیشتووە.
راوێژکاری پێشووی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، ئەو ھێزە گەورەی داعش بەشێکی لەسوریا چووبوون وئەوەی دیکەش لە موسڵ وھەر کە رومادیان رزگارکرد گەرابوونەوە بۆ شوێنی خۆیان، چونکە داعش بزانێت لەشوێنێک شکست دەھێنێت دەکشێنەوە وشەر ناکەن.
بەرواری ئاماژەی بەوەشدا، حەشدی شەعبی ناتوانی رومادی ئازاد بکات، چونکە خەڵکی ناوچەکە ھەماھەنگی لەگەڵ ناکەن، بۆیە پێویستە ھۆزەکانی ناوچەکە پرچەک بکرێن، ئەگەر نا رومادی ئەو کاتە ئازاد دەکرێت کە وێران دەبێت .
