دەوڵەتی قانوون ناتوانێت متمانە لەسەرۆکی پەرلەمان وەربگریتەوە
سەرحان سلێڤانەیی ئەندامێکی کوردی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەئاژانسی پەیامنێری راگەیاند:" سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ھۆکاری شەرەکەی دوێنێ نەبوو، بەڵکو ئەوان خۆیان لەنێوخۆیاندا تەبانین وکێشەیان ھەیە، بۆیە کۆکردنەوەی ئیمزا بۆ لەسەرکارلابردنی سەرۆکی پەرلەمان تەنھا بیانوویە و ھیچی دیکە نییە.
سەرحان سلێڤانەیی وتیشی: لیستی دەوڵەتی قانوون لەوەرگرتنی متمانە لەسەرۆکی پەرلەمان سەرکەوتوو نابن، چونکە سەرۆکی پەرلەمان بەتەوافقی سیاسی دانراوە و لابردنیشی پێویستە بەرەزامەندی ھەموولایەک دەبێت.
دوێنێ لەسەر متمانەدان بەوەزیرێکی رەوتی سەدر شەر لەنێوان ئەندامانی رەوتی سەدرولیستی دەوڵەتی قانوون دروست بوو، دواتر بەھۆی ئەو شەرەوە پەرلەمانتارێکی لیستی دەوڵەتی قانوون بەناوی کازم سەیاد رەوانەی نەخۆشخانە کرا.
