باشووری بێجی به‌ته‌واوی له تیرۆرستانى داعش پاككرایه‌وه
محه‌مه‌د مه‌حمود قایمقامی قه‌زای بێجی سه‌ربه پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین رایگه‌یاند، هێزه‌كانی سوپا و پۆلیس له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی توانیان به ته‌واوی ناوچه‌كانی باشووری قه‌زاكه له چه‌كدارانی داعش رزگار بكه‌نه‌وه و گوتیشى: ناوچه‌كانی باشووری قه‌زای بێجی به ته‌واوی رزگاركرانه‌وه و له ئێستاشدا، هێزه‌كانی جندول ئیمام كه یه‌كێكه له لایه‌نه چه‌كداره‌كانی ناو حه‌شدی شه‌عبی و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی عێراقی و هۆزه چه‌كداره‌كان پڕۆسه‌ی سه‌ربازی بۆ سه‌ر گوندی بێجی له رۆژهه‌ڵات و رێگه‌ی سینییه له رۆژئاوای بێجی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و له پێشڕه‌ویی دان.
هاوكات قایمقامی قه‌زای بێجی ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، هه‌ر چه‌نده ئه‌مڕۆ دۆخی پاڵاوگه‌ی نه‌وتی بێجی ئارامه، به‌ڵام له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو هێزه‌كانی عێراق بۆ گرتنه‌وه‌ی ته‌واوی پاڵاوگه‌كه ده‌ست به پڕۆسه‌ی سه‌ربازیی ده‌كه‌ن.
