داعش تۆپبارانی بنکەی سەربازیی حەبانییەی کرد
بەگوێرەی زانیارییەکان، داعش شەوی رابردوو ٢٥ / ٢٦ی ئایار نزیکەی ٢٠ مووشەکی لەو بنکە سەربازییە داوە و ١٢ سەربازی عێراقیش گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.
تۆپبارانکردنی بنکەی سەربازیی حەبانییە لەکاتێکدایە کە هێزە عێراقییەکان لەو ناوچەیە خۆیان ئامادەکردووە بۆ ئەوەی رێگە لە هێرشی چاوەڕوانکراوی داعش بگرن بۆ سەر سەربازگەی خالیدیە، کە لەپێش بنکەی سەربازیی حەبانییەیە و داعش دەیەوێت پێش هێرشکردنە سەر حەبانییە یەکەمین جار سەربازگەی خالیدیە کۆنترۆڵ بکات.
سەرچاوە سەربازییەکانی عێراقیش ئاماژەیان بەوەکردووە لە ناوچەکانی دەروبەری رومادی و بەتایبەت لە نزیک سەربازگەی خالیدیە هێزە عێراقییەکان خۆیان کۆکردووەتەوە و ئامادەکارییان بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی شاری رومادی کردووە.
رووداو
