رێگه‌ى چوونه ناو به‌غدا به‌ڕووی ئاواره‌كانى روومادی دا داخراوه
ئاژانسی هه‌واڵی بی بی سی له به‌رپرسێكی عێراقیی گواسته‌وه كه به‌رپرسانی به‌غدا پردێكى سه‌ر رووبار‌ى فوراتیان له‌به‌رده‌م ئاواره‌كانی روومادی داخستووه و رێگری له چوونی ئاواره‌كان ده‌كه‌ن بۆ ناو شاری به‌غدا كه زۆربه‌یان منداڵ و ئافره‌ت و پیرن. به‌پێی سه‌رچاوه‌كه؛ به‌رپرسانى عێراقى هۆكارى داخستنى ئه‌و پرده‌یان رانه‌گه‌یاندووه ؛ به‌ڵام ده‌نگۆى ئه‌وه هه‌یه كه داعش ئه‌و هه‌ڵه بقۆزێته‌وه و له‌گه‌ڵ ئاواره‌كان بچێته ناو به‌غدا.
رێكخراوى نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له‌باره‌ی ره‌وشی ئاواره‌كانی روومادیی هوشداریی داوه و داوای به‌رپرسانی به‌غدا كردووه كه زه‌مینه‌ی گه‌یاندنی هاوكاری و شوێنی حه‌واندنه‌وه‌یان بۆ فه‌راهه‌م بكات و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه به‌م زووانه كاروانێكى هاوكارى كه هه‌ڵگرى پێداویستییه‌كانى خواردنه ؛ ره‌وانه‌ى ئه‌نبار ده‌كات و رۆژى پێنج شه‌ممه‌ش كاروانێكی دیكه‌ی ره‌وانه كردووه كه به ده‌ستی 25 هه‌زار ئاواره گه‌یشتووه .
