داوا له ئێران ده‌كرێت رێز له سه‌روه‌ریی عیراق بگرێت
جۆش ئێرنست وتی: "مه‌سه‌له‌ی رێزگرتنی ئێران بۆ سه‌روه‌ریی عیراق وای له ئیداره‌ی ئه‌مریكا كرد له په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌رده‌وام بێت و پشتیوانی له حكومه‌تی فیدراڵی عیراق بكات كه له‌لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیره‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت".
وته‌بێژی كۆشكی سپی وتیشی: "ویلایه یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه هه‌ماهه‌نگی ئێرانییه‌كان ناكات، به‌ڵًكو یارمه‌تی ئه‌و هێزه فره تایه‌فییه ده‌دات كه له‌ژێر سه‌ركردایه‌تی حكومه‌تی فیدراڵی عیراقدا شه‌ڕی دژ به داعش ده‌كه‌ن".
پێشتر جۆن كیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، واشنتۆن به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌گه‌یشتووه‌تنه قۆناغی هه‌ماهه‌نگی.
وتبووشی: "ئێرانییه‌كان هه‌ندێك كارییان كردووه كه یارمه‌تی ئه‌مریكا ده‌دات وه‌ك شه‌ڕی دژ به داعش"، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه هه‌ماهه‌نگی له‌نێوانیاندا هه‌بێت.
خەندان
