په‌رله‌مانتارێكی شیعه ئاواره‌كانی ئەنبار به بۆمبی ته‌وقیتكراو وه‌سفیان ده‌كات
ره‌زاق غه‌زبان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا له ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا رایگه‌یاند: پێویسته رێكاره ئه‌منییه‌كان كاراتر و توندتر بكرێت له‌به‌رانبه‌ر ئاواره‌كانی ئه‌نبار كه رووده‌كه‌نه پارێزگاكانی تری عیراق".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره، ئاواره‌كانی ئه‌نباری به "بۆمبی ته‌وقیتكراو" وه‌سفكرد و وتیشی: هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر ئاسایشی پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و به‌غدای پایته‌خت، چونكه چه‌كدارانی داعش ده‌توانن له‌ڕێگه‌ی ئه‌و ئاوارانه‌وه دزه بكه‌نه ناو شار و شارۆچكه‌كانی تره‌وه".
هاوكات ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراق، ئه‌وه‌یان راگه‌یاند، كه پردی زوبێر له‌به‌رانبه‌ر ئاواره‌كانی شاری رومادی كه روویان كردووه‌ته شاری به‌غدا، داخرا.
به‌پێی ئاماره‌كانی هێزه ئه‌منییه‌كان، زیاتر له 40 هه‌زار كه‌س له شاری رومادییه‌وه روویانكردووه‌ته شاری به‌غدا، به‌تایبه‌ت له دوای كه‌وتنی رومادی به‌ده‌ست داعش.
ده‌سه‌ڵاتداران تائێستا هۆكاری داخستنی ئه‌و پرده‌یان روون نه‌كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام مه‌ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه چه‌كدارانی داعش له‌ڕێگه‌ی خۆشاردنه‌وه‌یان له‌ناو ئاواره‌كان دزه بكه‌نه ناو شاری به‌غداوه.
پردی زوبێر ته‌نیا رێگه‌یه بۆ ئاواره‌كانی رومادی كه بتوانن له‌وێوه بپه‌ڕێنه‌وه بۆ به‌غدا و خۆیان له مه‌ترسییه‌كانی داعش ده‌رباز بكه‌ن.
له‌به‌رانبه‌ردا، له چه‌ند رۆژی رابردوودا هه‌زاران خێزانی ئاواره‌ی رومادی روویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه.
خەندان
