جۆن مه‌ككه‌ین: هێزی وشكانی رەوانەی عیراق دەكەین
مه‌ككه‌ین كه سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری سه‌ربازی كۆنگرێسه، له‌میانه‌ی دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی سی ئێن ئێن وتی، سه‌یره سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئه‌م قسه‌یه چه‌ندین جار دووباره ده‌كاته‌وه له‌كاتێكدا كه هه‌زاران كه‌س ده‌كوژرێن و ته‌رمی سوتاو له شه‌قامه‌كاندا بڵاوده‌بنه‌وه و خه‌ڵك له‌سێداره ده‌درێت و سه‌رده‌بڕرێت.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه داخۆ كات گونجاوه بۆ ناردنی هێزی وشكانی بۆ عیراق، مه‌ككه‌ین وتی: ئێمه له لیژنه‌ی كاروباری سه‌ربازیی كۆنگرێس دانیشتنێكی گوێگرتنمان هه‌بوو، پێموایه كاتی ناردنی هێزی سه‌ربازیی وشكانی هاتووه و پێویسته ژماره‌كه‌شی نزیكه‌ی 10 هه‌زار بێت".
مه‌ككه‌ین ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له 75%ی هێرشه ئاسمانییه ئه‌م‌ریكییه‌كان به‌بێ ئه‌وه‌ی بۆمب ئاراسته‌ی ئامانجه‌كان بكه‌ن، ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ بنكه‌كانی خۆیان، هۆكاری ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه كه هیچ كه‌سێك نییه له‌سه‌ر زه‌وییه‌وه توانای دیاریكردنی ئامانجه‌كانیان پێ بڵێت. "ئه‌م پرۆسه ئاسمانییانه بێسودن. ئه‌گه‌ر راهێنان به هێزه عیراقییه‌كان نه‌كه‌ین و چه‌كداریان نه‌كه‌ین و كارمه‌ندی سه‌ربازیی چالاكمان نه‌بێت له‌سه‌ر زه‌وی ئه‌وا هێزه عیراقییه‌كان شیده‌بنه‌وه به‌تایبه‌ت كه له‌ئێستادا سوپای عیراق بوونی نییه".
خەندان
