ژەنەڕاڵێکی ئەمەریکایی: عێراقییەکان پێویستیان بە ئێرانییەکان نییە
(مارک هارتلینگ) کە پسپۆڕ و شارەزای سەربازییە و چەند ساڵێک لە پاڵ هێزەکانی عێراقدا جەنگاوە، دەربارەی ڕەوشی سوپای عێراق لە ئەنبار بە سی ئێن ئێنی گوتووە، "کێشەکەی سوپای عێراق لەوەیە کە دە ساڵی ڕەبەقە بێ پشوودان ەلو ناوچانە لە شەڕدایە."
ئەو دەڵێ "هێزەکانی عێراق لە ڕەمادی خۆی بە دەستەوە نەداوە، بەڵکە لەو ناوچەیە ماوەیەکە بەڕەوڕووی کێشە بووەتەوە، لە ئێستایشدا چەک و تفاقی سەربازیی پێ دەگات و، باوەڕم وایە کە لە چەند ڕۆژی دادێ هێرشی پێچەوانە بەرپا دەکرێ."
ژەنەڕاڵە خانەنشینکراوە ئەمەریکاییەکە باوەڕیشی وایە، هێزەکانی عێراق چی دی پێویستیان بە پشتیوانیی ئێراقنییەکان و پێشمەرگەی کوردستان نییە؛ "من لە پاڵ سوپای عێراقدا جەنگاوم و کۆمەڵە جەنگاوەری ڕاستینەی هەیە، بەڵام هەر ئەمە ڕوو دەدات کاتێک لە ڕووی سیاسی و سەربازییەوە پشتیوانی نەکرێی."
هاوکات دەڵێ، "بڕیاری ڕەوانەکردنی هێزی ئەمەریکایی بۆ عێراق پێویستی بە هەڵسەنگاندنی بەردەوامە و پرسێکە وابەستەی بڕیاری سەرکردە سیاسی و سەربازییەکانی هەردوو لایە، ەبڵام پێم وایە ئەم پرسە بە ڕەوانەکردنی چەند ڕاوێژکارێکی سەربازیی ئەمەریکایی کۆتایی بێ."
