دوای هێرشه‌كه‌ی داعش 25 هه‌زار هاوولاتی له شاری رومادی ئاواره‌بوون
نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ هه‌ماهه‌نگی كاروباری مرۆیی له عێراق رایگه‌یاند كه خه‌رجی پێویست بۆ یارمه‌تی دانی ئه‌م ئاوارانه خه‌ریكه ته‌واو ده‌بێت و یارمه‌تییه مرۆییه‌كانیش له پێداویستیه‌كان كۆتایی پێهاتووه .
لێز گراندی ریكخه‌ری كاروباری مرۆیی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان رایگه‌یاند كه هیچ شتێك له‌وه گرنگتر نییه كه ئاواره‌كانی شاری رومادی یارمه‌تی بدرێن چونكه له بارودۆخێكی زۆر سه‌ختدان و ئێمه‌ش هه‌موو هه‌وڵێك ده‌خه‌ینه گه‌ر به‌ڵام خه‌ریكه هاوكاری و یارمه‌تییه‌كان نه‌مێنێت به‌مه‌ش په‌نجاو شه‌ش به‌رنامه‌ی ته‌ندروستی ناچار ده‌بن له مانگی حوزه‌یرانی داهاتوو دابخرێن .
