ئەم حەفتەیە لیژنەی دۆزینەوەی ھۆکاری کەوتنی مووسڵ ڕاپۆرتی خۆیان بڵاو بکەنەوە

 ئەم حەفتەیە لیژنەی دۆزینەوەی ھۆکاری کەوتنی مووسڵ ڕاپۆرتی خۆیان بڵاو بکەنەوە
جێگری سەرۆکی لیژنەی ھۆکاری کەوتنی مووسڵ دەڵێت، بڕیارە ئەم حەفتەیە لیژنەکەیان کۆ بێتەوە و، ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانیان لە ڕاپۆرتێکدا بڵاو بکەنەوە.

جێگری سەرۆکی لیژنەی کەوتی مووسڵ (شاخەوان عەبدوڵا) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بڕیارە ئەم حەفتەیە لیژنەی کەوتنی مووسڵ کۆ ببێتەوە و چاوەڕوان دەکرێت بڕیار لەبارەی ڕاگەیاندنی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانیان بدرێت و بە ڕاپۆرتێک بڵاوی بکەینەوە، چونکە هەر ئەم حەفتەیەمان لە بەردەستدا ماوە و، دواتر پەرلەمان دەکەوێتە پشوو، بۆیە ڕەنگە ئەم حەفتەیە دوا وادە بێت بۆ ئاشکراکردنی ئەنجامەکان و ڕاگەیاندنی ڕاپۆرتەکە."

(شاخەوان عەبدوڵا) دەڵێ بە لێکۆڵینەوە گەیشتوونەتە ئەنجام و، زانیویانە خەتای کێ بووە مووسڵ کەوتە دەست تیرۆریستانی داعش؛ هەڵبەت وردەکارانەکەی نەدرکاند.

سەبارەت بە کۆڵینەوە لە (نووری مالیکی)ـیش گوتی، ئەو کارە بە بوون و نەبوون ئەم حەفتە بە دەنگدان یەکلایی دەکرێتەوە.
Top