پەرلە‌مان خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م و دووه‌م بۆ چه‌ند پڕۆژه‌یاسایه‌ك ده‌كات

 پەرلە‌مان خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م و دووه‌م بۆ چه‌ند پڕۆژه‌یاسایه‌ك ده‌كات
ئه‌ندامێكى كورد له‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ڕایده‌گه‌ینێت، له ‌دانیشتنى ئه‌مڕۆى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران چه‌ند پرۆژه‌یاسایه‌ك له‌ به‌رنامه‌ى كاردایه‌ و خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م ودووه‌میان بۆ ده‌كرێت.

(د. ئه‌شواق جاف) ئه‌ندامى كورد له‌ لیژنه‌ى مافى مرۆڤى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌‌ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیموكراتى كوردستانى راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سەعات 1ـى پاشنیوه‌ڕۆ دانیشتنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌ست پێ ده‌كات كه‌ دانیشتنى ژماره‌ (38)ـى خولى یاسادانانى دووه‌مه‌ له‌ ساڵى یه‌كه‌مى پەرلە‌مان.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق گوتیشى: "ئەمڕۆ پەرلەمانتارانی عێراق پڕۆژه‌یاساى 'واژۆکردنی پرۆتۆكۆڵە جیهانییەکەی قەدەغەکردنی بەرهەمە نایاساییەکانی تووتن' تاوتوو دەکەن و دەنگی لەسەر دەدەن. جگە لەوە ڕاپۆرتى لیژنه‌ى نه‌وت‌وگاز و سامانه‌ سرووشتییه‌كان دەر‌باره‌ى كارى لیژنه‌كه‌یش دەخوێندرێتەوە."

هەروابێتەوە (جاف) گوتیشى، خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌یاساى وه‌زاره‌تى كاره‌با ده‌كرێت و، پڕۆژه‌یاساى پاسه‌وانانى نیشتمان و، پرۆژه‌یاساكانى گه‌ره‌نتى (قانون التضمین) و، پرۆژه‌یاسای بەشداریپێکردنی عێراق لە ڕێككه‌وتنامه‌ى 'حه‌سانه‌ى دەوڵەتان و كه‌لوپه‌له‌كانیان.'
Top